»  هەمەڕەنگ
ماڵی رۆشنبیری كەركوك قەڵغانی رێز لێنان دەبەخشێتە چوار نوسەر و كەسایەتی كەركوك


رۆژی چوارشەمەی رابردوو ماڵی رۆشنبیری كەركوكی سەربە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق فێستیڤاڵی داهێنانی رۆشنبیری و هونەری لە هۆڵی چالاكی قوتابخانەكان سازكردو تیایدا رێزی لە چوار نووسەری سەر بە نەتەوە جیاجیاكانی كەركوك نا .
فێستسڤاڵەكە بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوسەر و رۆشنبیری كەركوك بەسەرجەم پێكهاتەكانەوە بەرێوە چوو، هاوكات لە فێستیڤاڵەكە قەڵغانی رێز لێنان بە چوار نوسەر و كەسایەتی شاری كەركوك لە پای كارو چالاكیەكانیان بەخشرا. 
جێی باسە لە سەرەتای فێستیڤاڵەكە سی ڤی كارو چالاكیەكانی ئەو چوار كەسە خوێندرانەوە و دواتر قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
ئەو چوار نوسەرەش لە هەریەكە لە (زاهیر شكور – كورد، موشی پۆڵس - ئاشوری و سوداد هاشم - توركمان و فاتمە عوبەیدی -عەرەب بوون".
یوسف مام تەیب بەڕێوەبەری ماڵی رۆشنبیری كەركوك، وتی " خەڵات كردنی ئەو چوار رۆشنبیرە لە بری ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەیانە لە كایەی ئەدەبی و هونەری كەركوك". 

‌ 797 جار بینراوه‌
1/13/2018 10:01:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved