»  هەمەڕەنگ
هونەرمەندانی كوردو هۆلەندی و فارس (شیوەن) بۆ پێكەوەژیان لەكەركوك بەرهەمدێنن


چوار هونەرمەندی كوردو هۆلندی و فارس پارچە موزیكێك بە ناوی (شیوەن) بۆ شاری كەركوك تۆمار دەكەن.
هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق ئاوازدانەری پارچە موزیكەكە بۆ دوا لاپەڕەی هەواڵ وتی “ئەم پارچە میوزیكە ناوی (شیوەن)ە، لە راستیشدا شیوەنێكە بۆ كەركوك و بانگەوازێكە بۆ پێمەوەژیان لەو شارە كوردستانییە”.
كاروان وتیشی “چەند هونەرمەندێكی بیانی بەشدارن تیایدا كەلەسەر داوای من بە جل و بەرگی كوردییەوە لە بەرهەمەكە موزیك دەژەنن و ئەوانیش زۆریان پێ خۆش بوو وەكو هاوسۆزییەكە لەگەڵ كەركوكی كارەسابار، “. 
شیوەن لە ئاوازی كاروان حەمید حەلاق و دابەشكردنی بافڵ سەرهەنگە.
سەبارەت بە ستافی بەرهەمیش كاروان ئاشكرای كرد “ هونەرمەندانی بەژداربوو پێكاهتوون لە كاروان حەمید حەلاق بە ئامێری نەی، بافڵ سەرهەنگ بە پیانۆ، موزسیانی فارسی ئەزغەر بارانی Asghar Barani بە زەرب، موزسیانی هوڵندی ئەلیكساندەر پانتیلیك Aleksandar Pantelic بە ئامێری تەمبور”.
شیوەن لە ئیستۆدیۆی (یاد میدیا) لە شاری ئوترێخت-ی هۆڵەندی بە تۆماركراوەو .
لە كۆتاییدا كاروان وتی “بە هیوام ئەم بەرهەمەم بە دڵی هەموان بێت سوپاسی هەمو ئەوانە دەكەم كە هاوكارمان بوون”، ئەوەشی ئاشكرا كرد : كارێكی گەورەتریان بەدەستەوەوە كە سەد هونەرمەندی نەتەوە جیاجیاكان بەشداری تیادا دەكەن، بەڵام وتی “هێشتا زووە باس لە وردەكاری ئەو بەرهەمە بكەم.

‌ 776 جار بینراوه‌
1/13/2018 10:01:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved