»  عێراق
هەر هاوڵاتییەكی عێراقی ساڵانە (300) كیلۆگرام خاشاك فرێدەدات



 بەپێی راپۆرتێكی نوێی مەیدانی هەر هاوڵاتییەكی عێراقی ساڵانە نزیكەی (300) كیلۆگرام خاشاك فرێدەدات لە كاتێكدا ژمارەی دانشتوانی وڵاتەكە (32) ملیۆن كەس زیاتر دەبێت، واتا ئەو خاشاكەی كە عێراق كۆی دەكاتەوە دەگاتە سەرووی (10) ملیۆن تۆن لە ساڵێكدا.
توانای ریسێكڵكردنی خاشاك بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەپێی پێوەری جیهانی لە هەر (60) هەزار تۆن دەگاتە سەرووی (8) میگاوات، واتا عێراق دەتوانێت ساڵانە نزیكەی یەك گیگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێت كە بڕی (10 ــ15)ـی پێداویستی هاوڵاتیان پڕ دەكاتەوە. نرخی كارگەیەكی ریسێڵكردنی نیو ملیۆن تۆن لە خاشاك پێوستی بە (20 ــ30) ملیۆن دۆلار دەبێت و عێراق پێویستی بە (30) كارگەی لەوجۆرە دەبێت كە نرخی هەرهەموو كارگەكان لە نێوان (500 ــ600) ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت كە هاوكات (3000) هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی دەرەخسێنێت. 
لەكاتێكدا ئێران لە ئێستادا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرزی لەسەر عێراقە بەرامبەر بەو كارەبایەی لەماوەی پێنج ساڵدا بە بڕی 1 كیگاوات بە یەك دۆلار پێی فڕۆشتووە.
ئەو بڕە پارەیەش رێك بەرامبەر بەدامەزراندنی (35) كارگەیە بۆسوتاندنی خاشاك بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ماوەی سی ساڵ و هاوكات تا ئێستا هەڵی كاری بۆ زیاتر لە (4000) هاوڵاتی دەدۆزیەوەو هیچ وڵاتێكی دەرو دراوسێش قەرزی كارەبای نەدەخستە سەر.



‌ 1768 جار بینراوه‌
2/17/2018 10:30:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved