»  شۆک
هه‌ڵمه‌ته‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ رێ له‌ كۆچی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران ناگرێت
ئا/ هۆشیار جه‌مال


گه‌نجان بیكاری و دانه‌مه‌زراندنیان له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و ناجێگری دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆكار ده‌زانن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ كۆچ بۆ هه‌نده‌ران و، وڵاتانی ئه‌وروپاش دیپۆرتیان ده‌ست پیكردۆته‌وه‌

به‌رهه‌م قادر گه‌نجێكی ناحیه‌ی بازیانه‌ له‌رۆژئاوای سلێمانی كه‌ده‌رچووی زانكۆیه‌ ودانه‌مه‌زراوه‌ به‌ هه‌واڵی وت؛” له‌ بچوكترین ده‌رفه‌ت یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (هه‌ل) له‌م ساڵدا بۆم بڕه‌خسێت ئه‌م وڵاته‌ جێ ده‌هێڵم، چونكه‌ دوای به‌ڕێكردنی 25 ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له‌ شانزه‌ ساڵ خوێندن به‌ هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و دژوارییه‌كانیه‌وه‌، تا ئێستاش بێ كارم و به‌ گیرفانی به‌تاڵه‌وه‌ رۆژانه‌ كاته‌كانم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یاخود به‌رده‌م تیڤی و نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌م.”
ئه‌وگه‌نجه‌ وتیشی؛”هاوكات گه‌نجێك هه‌ر له‌ته‌مه‌نی من و هه‌ر له‌ وڵاته‌كه‌ی مندا، ئه‌گه‌ر خودا پێی دابێتی و كوڕی به‌رپرسێك یان مودیر عامێك یاخود سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك یان وه‌زیرێك بیت، ئه‌توانی به‌ باشترین شێوه‌ كاته‌كان له‌ رێستۆرانه‌ شاهانه‌كانی كوردستان به‌سه‌رده‌بات و ئه‌وه‌شی كه‌ ئه‌همیه‌تی نه‌بێت له‌لات پاره‌ چونكه‌ تابڵێی زۆره‌له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.”
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌ باری ناجێگری سیاسی و ژاوه‌ ژاوی تاقه‌ت پڕوكێنی میدیاو تیڤیه‌ حیزبی و سیاسیه‌كان كه‌ دۆخێكی خولقاندووه‌ گه‌نج تا ئاستی تێك چوون و شڵه‌ژانی ده‌روونی و بگره‌ هه‌وڵی كوشتنی خۆشی بدات.
سه‌رده‌شت جاسم له‌ قه‌زای كه‌لار ده‌ژی ته‌مه‌نی ٢٧ساڵه‌ و ده‌رچووی زانكۆیه‌ و له‌ ئێستادا بێكاره‌ ئه‌و بۆهه‌واڵ وتی؛”، قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ سه‌خته‌ی كه‌ دووچاری كوردستان بویه‌وه‌ له‌ چوارساڵی رابردوودا وای كردوه‌ بیرله‌ كۆچ كردن بكه‌مه‌وه‌ وبڕیارم داوه‌ له‌ به‌هاری ئه‌مساڵدا كوردستان جێبهێڵم ، چونكه‌ وه‌ك گه‌نجێك بی هیوابووم له‌ ده‌ست كه‌وتنی كارێك كه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانم.”
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌واڵی راگه‌یاند؛”به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو له‌گه‌ڵ خۆش بوونی كه‌شوهه‌وه‌ كۆچی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و له‌ سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كان خه‌ڵك كۆچ ده‌كات”.
 ئاری جه‌لال وتیشی له‌ ئێستادا وڵاتی فیله‌ندا و نه‌رویج هاوڵاتی دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ریتانیاش له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌ به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ نه‌یانتوانیوه‌ تائیستا بیان گه‌ڕێننه‌وه‌ و هه‌رچی ئه‌ڵمانیاشه‌ ده‌یه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه‌.
ئاشكراشی كرد به‌دڵنیایی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێزی پێشه‌وه‌ ده‌بن به‌و پێیه‌ی هه‌رێم كوردستان لای وڵاتان به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام ئه‌ژمار ده‌كرێت. 
سه‌باره‌ت به‌ بوونی رێكه‌وتنی نهێنی له‌نێوان حكومه‌تی عێراقی و ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ریان هه‌یه‌ وتی؛” له‌ ساڵی 2005 هه‌تا ساڵی 2011 په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ بڕیاری رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كرانه‌وه‌ پاشان له‌كۆتایی 2011سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقمان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رجه‌م لێژنه‌كان دانیشتنمان كرد و پڕۆژه‌ بڕیارێكمان پێشكه‌ش كرد بووه‌ هۆری راگردنی دیپۆرت له‌ مانگی نیسانی 2017 جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن وڵاتان دیپۆرت ده‌ستی پێكرده‌وه‌ ."
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد؛" وه‌ك فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران هه‌وڵه‌كانمان چڕتركرده‌وه‌ له‌ ناوخۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات تا دیپۆرت راگیرا، به‌ڵام له‌ كۆتایی 2017 ده‌ستی پیكردۆته‌وه‌." 

‌ 962 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:18:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved