»  کوردستان
نازحەكانی ریاز و رەشاد ناگەڕێنەوە
 رەوان تاڵیب



  تائێستا نازحەكان بۆ ناحیەكانی رەشادو ریازیش نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە داوا دەكات سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێو ناوەندی قەزاكە دابنرێت”. 
ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا لیست بۆ ئاوارەكانی حەویجە دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو قەزاكە “، ئەوەشیخستەڕوو:” پێویستە سندوقی دەنگدان بۆ كاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوەندی قەزاكە دابنرێت “. 
وتیشی:” پێمان باشە بۆ كاتی دەنگدان سندوق لە ناوەندی قەزای حەویجە دابنرێت تاوەكو هاوڵاتیانیش كارئاسانیان بۆ بكرێت بگەرێنەوە نێو ناو قەزاكەو لەوێ دەنگی خۆیان بدەن، هەروەها راشیگەیاند:”لە ئێستادا تەنها كار بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ناوەندی قەزاكە دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ماڵەكانی خۆیان”.
ئاشكراشیكرد:”لە رەشادو ریازیش هاوڵاتیان نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان”. 
ئەحمەد خورشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی حەویجە لە كەركوك و دەشتاییەكان و نێو خێوەتگاكان دەژین”. 

‌ 652 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:15:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved