»  کوردستان
 كاتی چاكردنەوەی پردەكەی پردێ دیار نییە
 رەوان تاڵیب



 تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كردنەوەی رێگای (كەركوك-هەولێر) دەستنیشان نەكراوەو بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ-ش دەڵێت:” بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی كەركوك كەشفی بۆ چاكردنەوەی پردەكە كردووە”.
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دیاری نەكراوە تاوەكو رێگای سەرەكی (كەركوك- هەولێر) بكرێتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لەگەڵ لێپرسراوە سەربازییەكانی ناوچەكە دانیشتوین و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە ئەوان چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆیان دەكەن بۆ كردنەوەی رێگاكە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی كەركوكەوە كەشفی پردی سەرەكی شارۆچكەكە كراوە كە بەهۆی پێكدادانەكانی نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمەرگە تێكشكاوە بۆ مەبەستی چاكردنەوەی، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بەپێی زانیارییەكان لە پارەی پەرەپێدانی بوژانەوەی عێراق كە لە كۆنفراسێكدا لە وڵاتی كوەیت بەڕێوەچوو لەو مینحەیە پارە بۆ چاكركردنەوەی پردەكە دانراوە”. 
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لەو پارەیەی كە هاوكاری عێراق دەكرێت لە چوارچێوەی چاكركردنەوەی سێ پرد، پردە تێكشكاوەكەی ناحیەی پردێشی تێدایە”، وتیشی:”بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوابەرایەتی رێگاوبان پردەكە 700 ملیۆن دیناری عێراقی دەوێت بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و چاكركردنەوەی”.
بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، ئاشكراشیكرد:”هیچ وادەیەكی رەسمی دانەنراوەو بەئێمە نەوتراوە كە لە چ كاتێدا دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی پردەكە”.



‌ 702 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:16:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved