»  کوردستان
دۆسیەی كاندیدەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت
 رەوان تاڵیب



 ناوی كاندیدی لیست و قەوارە سیاسیەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون،  دواتریش ئەوانەی لە  مەرجەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەردەچن لەلایەن كۆمسیۆنەوە ناوەكان رادەگەیەندرێت”.
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە شاری كەركوك كۆمسیۆن پێویستی بە 88 كارمەندی گرێبەست هەیە بۆ مەبەستی ژماردن و جیاكردنەوە و وردبینیكردن لە كاتی پرۆسەی دەنگدان”، ئەوەشیخستەروو:”ئەو كەسانەی ناو و سی ڤی خۆیان پێشكەش دەكەن پێویستە پێشتر لە كۆمسیۆنی باڵا كاریان كردبێت”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەو هەشتاو هەشت كەسە، جیاواز دەبن لە كارمەندەكانی سەر سنوقی هەڵبژاردن كە بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن لە كەركوك پێویستی بە زیاتر لە دە هەزار كارمەندە، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا ناوی كاندیدی لیست و قەوارە سیاسیەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین بۆ گەڕانەوەی ناوەكان تاوەكو ئەو كەسانەی لە مەرجەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەردەچن لەلایەن كۆمسیۆنەوە ناوەكان رابگەیندرێت”. 
عەبدولباست دەروێش، باسی لەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا وادەیەك بۆ گەڕانەوی ناوی كاندیدەكان بۆ كۆمسیۆن دیاری نەكراون و لە ئێستادا بەدواداچونیان بۆ دەكرێت”.

‌ 691 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:17:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved