»  کوردستان
ناوەنـدو هـەرێم هاوكاری گەڕانەوەی خـەڵكی شـەنگال ناكـەن
 رەوان تاڵیب

تائێستا 10%ی هاوڵاتیانی شەنگال گەڕاونەتەوە ناوچەكەی خۆیان و بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت”نزیكەی سێ ساڵە ئەو قەزایە ئازادكراوە، بەڵام لەلایەن هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمەوە هیچ هاوكارییەك نەكراون “.
غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” 10% هاوڵاتیانی شەنگال گەڕاونەتەوە ناوچەكەی خۆیان”، ئەوەشیخستەڕوو:”هۆكاری ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری و  گرتنی رێگای دهۆك شەنگال بونەتە رێگر لە گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو بەشە هاوڵاتیانەی گەڕاونەتەوە شەنگال بەشێكی زۆریان كۆچەرین و لە چیای شەنگال ژیان بەسەر دەبەن و بەشێكی كەمیان لە نێو قەزاكە نیشتەجێن، هەروەها ئەوەشیخستەڕوو:”نزیكەی سێ ساڵە ئەو قەزایە ئازادكراوە، بەڵام لەلایەن هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمەوە هیچ هاوكارییەك نەكراون بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی قەزاكە”.
هەروەها راشیگەیاند:”بەهەمانشێوەی شەنگال هاوڵاتیانی تەلەعفەرو بەشێكی پارێزگای نەینەواش نەگەڕاونەتەوە”.
غەیاس سورچی، ئاشكراشیكرد:”لە ئێستاداجموحۆڵی داعش لە پارێزگای نەینەوا هەستی پێدەكرێت و رۆژانە كاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و لەلایەن هێزە ئەمنیەكانیشەوە بە بەردەوامی كێوماڵی ناوچەكان دەكرێت و خەڵكیشیان لێ دەستگیر دەكرێت”.


 






‌ 899 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:21:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved