»  باران
بەبۆنەی هەشتی مارس و بەرخۆدانی ژنانەوە كاروانێكی تری ژن بەرەو عەفرین بەڕێكەوتن



لەگەڵ یادی 8ی مارسدا كاروانێكی تری ژنانی باشوری كوردستان و رۆژئاوا بەرە و عەفرین بەڕێكەوتن.
رۆژی 5/3/2018 شاندی ژنانی باشور و شاندی هەرێمەكانی جزیرە، دێرەزۆر، شەنگال بەرەو كۆبانێ و مەنبەج لەوێشەوە بۆ عەفرین بەڕێكەوتن و ئامانج لەسەردانەكەشیان بۆ عەفرین بە بۆنەی 8ی مارس و بەرخۆدانی ژنانەوە بووە لەرۆژئاوا.
مەبەست لەسەردانیكردنی ئەو ژنانەش بۆ عەفرین بە ئامانجی پیرۆزكردنی 8مارس بووە و وەك دەڵێن “ئەو رۆژە لە ژنانی عەفرین پیرۆزدەكەین، هەروەها هێرشی داگیركەران ناتوانێت ئیرادەی ئازادمان تێكبشكێنێت و بەرخۆدانی عەفرین سەردەكەوێت”.

‌ 558 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:40:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved