»  شۆک
" یونیسیف" لە ساڵی 2018 زیاتر لە (1000) منداڵ بوونەتە قوربانی


(یونیسیف)ـی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆمافی منداڵان رایگەیاند: لە سوریا لە ماوەی ئەم دوو مانگەی رابردووی ساڵی 2018 بەهۆی نالەباری و خراپی رەوشی ئەمنی و بارودۆخی مرۆیی لە ئەدلب و دیمەشقی پایتەخت زیاتر لە (1000) منداڵ بوونەتە قوربانی. 
 كریستۆڤەر پۆلیراك وتەبێژی رێكخراوەكە وتی:" جێی نیگەرانییە لەماوەی دوو مانگدا زیاتر لە (1000) منداڵ لە رووبەرێكی بچووكی سەر زەوی ببنە قوربانی كە دەكاتە رێژەی یەك منداڵ لە كاتژمێرێكدا لەهەموو ناوچە گەرمەكانی سوریا". هاوكات وتیشی:" ئێستا بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانەوە ژیان لە ژێرزەمینەكاندا بۆتە مەسەلەیەكی ئاسایی و رۆژانەی  مەدەنییەكان، هاوكات ژیانی تایبەتمەندی خێزانی لەو شوێنانە كاڵبۆتەوە چونكە لانی كەم نزیكەی (200) كەس بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری بۆردومانەكان  لە ژێرزەمینێكی بچوكدا جێی خۆیان دەكەنەوە".
جێی باسە خاكی سوریا جگە لە شەڕی نێوان  لایەنە چەكدارەكان، ئێستا بۆتە مەیدانی شەڕێكی درێژخایەنی هێزە هەرێمایەتی و جیهانییەكان.  


‌ 1100 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:42:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved