»  وەرزش
پەیڤێك بۆ دیۆ
حوسێن عەلی


لە مَیژووی  وەرزشیی خۆێدا  بە تایبەتی لە یاری تۆپی پێدا، كەركوك هەر لە سەرەتای ئاشنابوونی بە تۆپی پێی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی سەدەی رابردوو هەمیشە بەرهەمهێنەری  یاریزانی بە توانا بووە كە جگە لە شاری دایك خزمەتیان بە شارەكانی كوردستان و عێراقیش كردووە، بەڵام ئەمەش رێگر نەبووە بە هەمانشێوە دەیان یاریزانی شارەكانی تر بە تایبەتی شارەكانی كوردستان لە ریزی یانەكانی كەركوك خزمەتی تۆپی پێی كەركوك بكەن، دیار ڕەحمان یاریزانی دیاری شاری هەولێر و كوردستان بۆ چەند وەرزێك و لە خولی نایابی عێراق بەرگری  لە درێسی یانەی كەركوك كردووە، ئەمەش هۆكاربوون بۆ ئەوەی (دیۆ)  خۆشەویستیەكی زۆر بۆ خۆی لە نێو هاندەرانی تۆپی پێی كەركوك دەستبەر بكات، ماوەیەكە ئەو یاریزانە رووح سووكە  تووشی نەخۆشیەكی دەگمەن بووە كە وێڕای پاڵپشتی و هاوكاری دارایی بە هەمانشێوەپێویستی بە پاڵپشتی مەعنەوی هەیە، بە بۆچوونی خۆم  تۆپی پێی كەركوك قەرزاری دیارە، پێویستە لەسەرمان وەكو كەركوكییەك قەرزەكەی سەر شانمان بدەینەوە، هیوادارم چ دەزگا بێت یاخود كەسایەتییە وەرزشییەكان یان یاریزانانی تۆپی پێی كەركوك بە هەر شێوەیەك بێت  لە شێوەكان پاڵپشتی دیار بن، بە هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ دیار ڕەحمان ( دیۆ ) .

‌ 826 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:50:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved