»  هەمەڕەنگ
(ئێستا كچێك نیشتمانمە) دەچێتە هندستان


بڕیارە فیلمی (ئێستا كچێك نیشتمانمە)ی دەرهێنەری كوردی خۆرهەڵاتی ئدریس مەحمودیان لە ماوەیەكی نزیكدا بەشداری فێستیڤاڵی ئاستی نێو دەوڵەتی لە وڵاتی هندستان بكات. 
فیلمی (ئێستا كچێك نیشتمانمە) لە نووسین و دەرهێنانی ئیدریس مەحمودیان هونەرمەندی سەقزیی خۆرهەڵاتی كوردستانە و لەبەشی كێبەڕكێی فێستیڤاڵی ئاشتی هیندستان وەرگیراوە.
چیرۆك و ناوەرۆكی فیلمی (ئێستا كچێك نشتیمانمە) فیلمەكە دژە شەڕە و لەسەر سنوور ڕوودەدات و ژیانی سەر سنوورەكان نمایش دەكات و ناوی فیلمەكە لە دیوانێكی شاعیری ناوداری كورد شێركۆ بێكەس وەرگیراوە.
جێی باسە دەرهێنەر ئیدریس مەحمودیان لاوێكی شاری سەقزە لە خۆرهەڵاتی كوردستان و تا ئێستا كورتە فیلمێكی بە ناوی كۆلارە و فیلمێكی درێژی بەناوی دەنگێك لە ناوچەی تیلەكۆ بەرهەمهێناوە و كورتە فیلمی كۆلارە بەشداری فێستیڤاڵەكانی ئیسفەهان و لەندەنی كردووە.

‌ 795 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:56:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved